به‌ سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24 سبه‌ی دیداری مێری2019 ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات

له‌ ژێر ناونیشانی "كۆتاییهێنان بە جەنگ و بردنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:

به‌ سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، سبه‌ی دیداری مێری 2019 له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت، ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له‌ رۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌دا، دیبه‌یتێكی تایبه‌تی ده‌بێت.

دیداره‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی "كۆتاییهێنان بە جەنگ و بردنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" له‌ كاتژمێر (09:00)ی سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) تا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) به‌رده‌وام ده‌بێت.

سایتی "مێری" له‌ باره‌ی دیداره‌كه‌وه‌، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، "ديداری مێری ئەمساڵ بۆ برەودان بە دیالۆگ و دیبەیتکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگە، کە لە عێراق وهەرێمی كوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریان هەڵداوە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ئەم دیدارە داڕێژەرانی سياسەت و بڕیاربەدەستان و ئەکاديمستان لەسەر ئاستی نيشتيمانی و نیودەوڵەتی کۆ دەکاتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردنی پرسە گرنگ و سەرەکییەکان".

له‌ باره‌ی ئامانجه‌كانه‌وه‌، دامه‌زراوه‌ی مێری رایگه‌یاندووه‌، ئامانجه‌كانیان بۆ دیداری ئه‌مساڵ خۆیان له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌بیننه‌وه‌، له‌وانه‌: "رەخساندنی کەشێکی بنیاتنەر بۆ دیالۆگ، وەدەستهێنانی وەڵامی دروست و بوونياتنەر بۆ چەندین مژاری گرنگ و تيشك خستنە سەر بەدیهێنانی سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هه‌روه‌ها دەستنیشانکردنی بەرەنگارییەکان (تەحەدیاتەکان)ی ئێستا و جەختکردن لەسەر سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشکەشکردنی پێشنیازی پۆڵەسی بۆ بڕیار بەدەستان".

سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ره‌كانیش هاتووه‌: له‌ دیداره‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ ده‌كرێت: "عێراق بۆ هەموان بێت، پێشبینیكردن لە رێچكەكانی بەردەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لادانی بەربەستەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان لە نەینەوا، بەرەو پێشبردنی هەرێمی كوردستان لە نێو هاوكێشە ئیقلیمی و جیهانییەكاندا، خانمان لە پۆستی سەركردەییدا: دەرفەت بۆ پاڵپشتیی رۆڵی ئافرەت، هاوكاریی نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتسازیی لە عێراق، پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر: چارەسەری كێشە ریشەییەكانی ناكۆكی، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم و ستراتیژی چوارساڵی ئایندە".

له‌ دیارترین قسه‌كه‌رانی دیداره‌كه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ن: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، هوشیار زێباری، پارتیی دیموكراتی كوردستان و وەزیری پێشووی دەرەوی عێراق، فوئاد حوسێن، وزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، مەنسوڕ ئەلمەرعید، پارێزگاری نەینەوا، هۆشەنگ محەممەد، سەرۆكی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، شری كراهام تاڵەبانی، رێكخراوی سید، ماثیو تویلەر، باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق، ماكسیم ماكسیموف، باڵوێزی روسیا لە عێراق، سەید كازم سەجادپوور، سەرۆكی پەیمانگای توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی، برونۆ ئوبێرت، باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق، ئەلیس وۆڵپۆڵ، جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، مارتین هووث، باڵوێزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، هانسی ئێسكۆبار، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق، غالب دالای، فۆرەمی ئەلشەرق، ئیستەنبوڵ، ئێلی ئەبوعەون، پەیمانگای ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ئاشتی".

خشته‌ی پانێله‌كانی دیداری مێری:

رۆژی یه‌كه‌م: دووشه‌ممه‌ 4 نۆڤەمبەری، 2019

16:00  تۆماركردن

18:00  ئێوارەخوان – بۆ میوانانی تۆماركراو

رۆژی دووه‌م- سێشه‌ممه‌ 5 نۆڤەمبەری 2019 (هۆتیل رۆتانا).

08:00  ناونووسین

09:00  به‌ خێرهێنان و پێشه‌كی

09:15  پانێڵی یه‌كه‌م: عێراق بۆ هەمووان بێ

هوشیار زیباري، وەزیری پێشووی دەرەوە و دارایی لە حكومەتی عێراق

خەمیس ئەلخەنجەر، سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق

ئەحمەد موللا تەڵاڵ، رۆژنامەوانی بێلایەن

سەرمەد ئەلتائی، رۆژنامەوانی بێلایەن

جەین عەرراف، رۆژنامەوان لە NTR (سەرپەرشتیار)

11:00  پشوودان

11:30  پانێڵی دووه‌م: پێشبینیكردن لە رێچكەكانی بەردەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەید كازم سەجادپوور، سەرۆكی پەیمانگای توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی ئێران.

ماكسیم ماكسیموف، باڵوێزی روسیا لە عێراق

مارتین هووث، باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق

غالب دالای، فۆرەمی ئەلشەرق، ئیستەنبوڵ

تانیا گلی، ئەندامی نوێنەرانی عێراقی پێشوو (سەرپەرشتیار)

13:15  پشووی نیوه‌رۆ

14:15  پانێڵی سێیه‌م: لادانی بەربەستەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان لە نەینەوا

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزیدیەکان

نەثانیائیل نەزار سەمعان، مەتڕانی ئەبرەشی حەدیاب بۆ سریانی كاثۆلیك لە هەرێم

مەنسوڕ ئەلمەرعید، پارێزگاری نەینەوا

هۆشەنگ محەمەد، سەرۆكی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان

ئێلی ئەبوعۆن، ئینستیتیوتی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ئاشتی

هێنرێت جۆنسۆن، توێژەر لە ئینستیتییوتی مێری (سەرپەرشتیار)

16:00  پشوو

16:30  پانێڵی چواره‌م: بەرەوپێشەوە بردنی هەرێمی كوردستان لە نێو هاوكێشە ئیقلیمی و جیهانیەكاندا 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

دلاوەر عەلائەدین، سەرۆكی ئینستیتیوتی مێری (سەرپەرشتیار).

رۆژی سێیه‌م: چوارشه‌ممه‌ 6 نۆڤەمبەری 2019 (هۆتێل رۆتانا) 

08:00  ناونووسین

09:00  پانێڵی پێنجه‌م (أ): خانمان لە پۆستی سەركردەییدا: دەرفەت بۆ پاڵپشتی رۆڵی ئافرەت 

رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان – عێراق

كریستین پاری، توێژەر لە ئینستیتیوتی مێری (سەرپەرشتیار)

09:30  پانێڵی پێنجه‌م (ب): خانمان لە پۆستی سەركردەییدا: دەرفەت بۆ پاڵپشتی رۆڵی ئافرەت 

مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، عێراق

ڤیان سەبری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان

شێریی كراهام تاڵەبانی، رێكخراوی SEED، هەرێمی كوردستان (سەرپەرشتیار)

11:00 پشوو

11:30  پانێڵی شه‌شه‌م: هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتسازی لە عێراق 

ماثیو تیولەر ، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق

برۆنۆ ئۆبەرت، باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق

ئەلیس والپۆل، جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان

هانسی ئێسکۆبار، بالیۆزی ئیسپانیا لە عێراق

فەرهاد عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی عێراق (سەرپەرشتیار)13:00  نانی نیوه‌رۆ

14:00  پانێڵی حه‌وته‌م (أ): پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر: چارەسەری كێشە ریشەییەكانی ناكۆكی 

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرای دارایی عێراق

هیوا عوسمان، رۆژنامەوانی بێلایەن (سەرپەرشتیار)

14:30  پانێڵی حه‌وته‌م (ب): پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر: چارەسەری كێشە ریشەییەكانی ناكۆكی 

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم

ئومێد سەباح عوسمان، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەغدا

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە حكومەتی هەرێم

16:00  پشوو

16:30  پانێڵی هەشتەم: دیبەیتێك لەگەڵ سەرۆكی حكومەت 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم

دلاوەر عەلائەدین، سەرۆكی ئینستیتیوتی مێری (سەرپەرشتیار)

17:30  پانێڵی هەشتەم: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و ستراتیژی چوارساڵەی ئایندە 

دارا رەشید، وەزیری پلاندان لە حكومەتی هەرێم

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە حكومەتی هەرێم

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە حكومەتی هەرێم

کەمال خەلیل، وەزیری کارەبا لە حكومەتی هەرێم

دانا عەبدولكەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە حكومەتی هەرێم

18:00  دوا ووتە و كۆتایی دیداری مێری