پێكهاته‌كانی هه‌رێم له رێگه‌ی وه‌زیره‌كه‌یانه‌وه داواكانیان ده‌گه‌یه‌ننه حكوومه‌تی هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
كابینەی ئەمجارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ توركمان، كلدان، سریان، ئاشووریی و پێكهاته‌كانی دیكه له كابینه‌كانی پێشوو تەواو جیاوازە، چونكە لەم كابینەیەدا وەزیرێكی ھەرێم تایبەت كراوە بۆ كاروباری پێكھاتەكان، بۆیە ئه‌و پێكهاتانه داواكارییەكانی خۆیان لەرێگه‌ی وەزیرەكەیانەوە، ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەكەن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان، ئه‌و پێكهاته‌یه ته‌واوی داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان به‌ڵێنی به توركمانه‌كان دا، كه هه‌رچی له توانادا بێت، بۆیان جێبه‌جێ بكات و داواشی لێ كردن، پاڵپشتی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
دوای كۆبووەوەی ئایدن مه‌عروف، لەگەڵ توركمانەكان، بڕیارە لە رۆژانی داھاتوودا لەگەڵ پێكھاتەكانی دیكەش كۆببێتەوە.
H.B