له شنگال فڕۆكه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌یان بۆردومان كرد
K24 – شنگال:
ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا، باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال(یه‌به‌شه)یان له نزیك شنگال بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان24، ماهر ئیلیاس، له شنگال، رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا، بۆردومانی باره‌گایه‌كی یه‌به‌شه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێی باكووری قه‌زای شنگال كردووه.
گوتیشی: به گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سنوونێ، تا ئێستا دوو بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاسایشی یه‌به‌شه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و راشیگه‌یاند، ته‌نیا دوو كادیریان بریندار بوونه و له باره‌ی زیانه‌كانی دیكه‌وه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه سێیه‌م جاره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سنووری قه‌زای شنگال، هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سنوونێ، خودێدا چوكێ، ناسراو به ئه‌بو عه‌مار، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به هۆی بۆردومانه‌كه‌وه زیانی زۆر به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی دا، دوای بۆردومانه‌كه، دانیشتوانی ناوچه‌كه ترسیان لێ نیشتووه و به‌شێك له خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كه كۆچیان كردووه.