له كه‌ركووك هاووڵاتیان نیگه‌رانن له پرسی هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق
K24 – كه‌ركووك:
هەموارکردنی دەستوور بەلای خەڵکی کەرکووکەوە بیانوویەکە بۆ پەراوێزخستنی کورد و دابڕینی یەکجارەکی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەنگاوێکی لەوجۆرەش بە پیلانێک دەزانن و داوا دەکەن کورد خۆی ئامادەبکات و بەرنامەی هەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانەكە.
یه‌كێك له‌و داواكارییانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه، پرسی گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات و هه‌مواركردنی ده‌ستووره.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له وه‌ڵامی خۆپیشانده‌راندا بڕیاری داوه، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌موار بكرێت.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پرسی هه‌مواركردنی ده‌ستوور پێكهێنراوه.
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له 2005دا زۆرینه‌ی ره‌های هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌نگیان بۆ دا و په‌سند كرا.