سوپای سووریا ناوچه‌كانی نزیك له كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلانی كۆنترۆڵ كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا(سانا)، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌كانی سوپای سووریا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
له‌و باره‌یه‌وه رادیۆی "شام ئێف ئێم" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای سووریا له نزیك گوندی "مه‌لا عه‌باس" له باكووری خۆرئاوای رمێلان چوونه‌ته ناو كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلان و كۆنترۆڵیان كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌كره‌م ساڵح، له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا هێزه‌كانی سوپای سووریا نه‌چوونه‌ته ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كه.
له هه‌فته‌ی رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی سووریایان كۆنترۆڵ كردووه.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، رێگه ناده‌ن نه‌وتی سووریا بكه‌وێته ده‌ست داعش و ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌وت له سووریا ماوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سووپا له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قامشلۆ له خۆهه‌ڵاتی سووریاوه به درێژایی سنووری توركیا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له خۆرئاوای قامشلۆوه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی مالكییه له خۆرهه‌ڵاته‌وه به درێژایی 60 كیلۆمه‌تر خاڵی چاودێرییان داناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ناوچه‌كانی قه‌حتانیه، جوادیه، دێر غوسن، عه‌تبه، ته‌ل حه‌سه‌نات، ته‌لی سه‌ید مه‌لا عه‌باس، كردیم، ته‌ل جهان، ته‌ل خرنوب و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه بڵاوبوونه‌ته‌وه.