نهێنییه‌كانی پشت شاردنه‌وه‌ی رێبه‌ری نوێی داعش ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میرێكی رێكخستنی جیهاد له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و ده‌سته‌ڕاستی ئه‌یمه‌ن زه‌واهری، به سێ خاڵ هۆكاره‌كانی شاردنه‌وه و ئاشكرانه‌كردنی زانیارییه‌كانی رێبه‌ری نوێی داعش ئاشكرا ده‌كات، كه پاش كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری پێشووی داعش هیچ ورده‌كاریی و به‌یاننامه‌یه‌كی روون له باره‌ی "ئه‌بو ئیبراهیم هاشم ئه‌لقوره‌یشی" رێبه‌ری نوێی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه رانه‌گێنراوه، له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "سێ هۆكار له پشت شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی رێبه‌ری نوێی داعشه‌وه‌یه، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و وڵاتانه‌وه هه‌یه كه پاڵپشتیی داعش ده‌كه‌ن، دووه‌میان ده‌یانه‌وێت له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بشارنه‌وه، سێیه‌میش داهێنانی رێگایه‌كی نوێیه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێبه‌ری نوێی داعشدا".
نه‌بیل نه‌عیم، ئه‌میری رێكخستنی جیهاد له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و ده‌سته‌ڕاستی ئه‌یمه‌ن زه‌واهری گوتوویه‌تی: "ئێستا رێكخراوی داعش له دۆخی داڕووخانی ته‌واودایه، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره هه‌یه ئایا ده‌توانێت بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ و په‌یكه‌ری خۆی راستكاته‌وه؟"، چونكه ئه‌وه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی داعشیان درووستكردووه و زۆربه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ش له منداڵدانی ئیخوان موسلمینه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه".
مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی قاهیره‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه داعش زانیارییه‌كانی ئه‌بو ئیبراهیم هاشم ئه‌لقوره‌یشی بشارێته‌وه، تا ئێستا روون نییه".
تارق فه‌همی، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی قاهیره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ریكخراوی داعش به قۆناغێكی گوازه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و دوو تا چوار سه‌ركرده ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، تا ئه‌و كاته‌ی رێبه‌ری نوێ ئه‌ركه‌كانی پاش به‌غدادی ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌رچاوه ئاشكراكانی داعش به چه‌ند هۆكارێك رێبه‌ره نوێیه‌كه‌یان شاردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه به‌یعه‌تی داعشی هه‌رێم و ویلایه‌ته‌كان وه‌ربگرێت، دووه‌میش ترسیانه له لێكترازان و دابه‌شبوونی راسته‌قینه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا، سێیه‌میش داعش پێ ده‌نێته ناو قۆناغێكی نوێ و نهێنی و زانیارییه‌كان نادركێنێ. چواره‌م هۆكاریش په‌یڕه‌وكردنی بێ ده‌نگی و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چالاكییه سیاسی و میدیاییه‌كانیانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵگریی رۆژئاوا شوێن پێیان هه‌ڵنه‌گرێت و جارێكی دیكه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌واڵگریی وڵاتان دزه‌نه‌كه‌نه ناویانه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێستا داعش له دۆخێكی زۆر خراپدایه و ده‌یه‌وێت له قۆناغی به‌غدادییه‌وه بگوازێته‌وه قۆناغێكی دیكه".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی قاهیره پێیوایه داعش سه‌رله‌نوێ به حیساباتی خۆیدا ده‌چێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ناو و شێوازی خۆیشی بۆ قۆناغی داهاتوو بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به كاته. هه‌روه‌ها داعش هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌ركه‌زییه‌تی ناو رێكخراوه‌كه ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌ركه‌زییه‌تی هه‌رێمه‌كان".
سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی گرووپی ئیخوان موسلمین ده‌ڵێت: "لێكترازانی فراوان له‌ناو داعش روویداوه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ناوی رێبه‌ری نوێی داعش راگه‌یێنرا كه ئه‌بو ئیبراهیمی هاشمی ئه‌لقوره‌یشییه، چونكه ئه‌وه ناوێكی نه‌ناسراوه".
تارق ئه‌بو سه‌عد، سه‌ركرده‌ی پێشووی ئیخوان موسلمین گوتوویه‌تی: "داعش بۆیه زانیارییه‌كانی رێبه‌ره تازه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه، چونكه ناكۆكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پۆستی رێبه‌ری رێكخراوه‌كه و ئه‌و رێبه‌ره نوێیه بێ بوونی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ناوبراو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داعش دیاریكراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "ئه‌و ناكۆكییانه ده‌بنه هۆی لێكترازانی فراوانتر و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامه‌كانی داعش چونكه له‌سه‌ر كه‌سێتی رێبه‌ره‌ی تازه‌كه ناڕازین و سكاڵایان هه‌یه، شاردنه‌وه‌ی زانیاریی و ورده‌كارییه‌كانی رێبه‌ره نوێیه‌كه‌شیان واتای ئه‌وه‌یه هێشتا پرسی رێبه‌ری نوێی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه پاش به‌غدادی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: الیوم السابع