پۆمپیۆ: گه‌لانی عێراق و لوبنان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كانیان له ئێران وه‌ربگرنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/11/2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "گه‌لانی عێراق و لوبنان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كانیان له ده‌ست رژێمی ئێران وه‌ربگرنه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و لوبنان نوسیوویه‌تی: "گه‌لانی عێراق و لوبنان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئێران گه‌نده‌ڵی داپۆشراویان به وێنه و ناوی شۆڕشه‌وه بۆ ده‌نێرێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كانیان له چه‌نگی ئێران ده‌ربهێنن".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "عێراق و لوبنان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوور له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران رێگای خۆیان بگرنه‌به‌ر".
قسه‌كانی پۆمپیۆ له كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه له عێراق و لوبنان دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران خۆپیشاندان به‌ڕیوه‌ده‌چێت و چه‌ندین كونسوڵخانه و سێمبولی ئێرانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و په‌لاماردراون.