هێرشەکانی تورکیا نرخی كەلوپەل لە رۆژئاوای كوردستان بەرز دەكاتەوە

سوتەمەنی بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە
kurdistan24.net

K24 - قامشلۆ

دوای ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، نرخی زۆربەی کەلوپەلەکان بە تایبەت سوتەمەنی بەرزبوەتەوە، ھاووڵاتیان دەڵێن  چاوەرێ بوون كە نرخەکان دابەزن، چونكە ئەم بەرزبوونەوەیە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك دەبێت و گوزەرانیان قورستر دەکات.

بەنزین یەكێكە لە پێداوایستیەكانی رۆژانەی ھاووڵاتیان، ئێستا لە بەنزینخانەكانی رۆژئاوای كوردستان باس باسی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینە. بە گوتەی شوفێر و خاوەن بەنزینخانەكان لەگەڵ ھێرشەكانی توركیا نرخی بەنزین 9% بەرز بووەتەوە.

ھاوكات نرخی زێڕ لە رۆژئاوای كوردستان بەرزبووەتەوە و زێڕنگەرەكان دەڵێن، بەم ھۆیەوە خواست لەسەر زێڕ كەمبووەتەوە.

ھ.م