ئه‌ردۆغان: ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێداین یه‌په‌گه بكشێنێته‌وه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بوو

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی به توركیا دا، كه یه‌په‌گه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا له ماوه‌ی 120 كاتژمێردا ده‌كشێنێته‌وه، "پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو".
ئه‌ردۆغان ئاشكراشیكردووه، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 11 چه‌كداری میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی سوپای توركیا، له ئاكامی هێرشێكی هێزه كوردییه‌كان، كه ئه‌ردۆغان به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات، كوژراوون.
ئه‌مڕۆ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێبكه‌وێت، له وته‌یه‌كدا گوتیشی: توركیا له ماوه‌ی 8 تا 9 رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌و پیلانه پیسانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ماوه‌ی 8 ساڵ بوو له ناوچه‌كه له دژی توركیا له ئارادا بوون. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی هێنایه ئاراوه، كه دۆسته راسته‌قینه‌كانی خۆمان بناسین.
سه‌رۆكی توركیا دووپاتیشیكرده‌وه، كه "ئه‌نقه‌ره ئه‌وانه له بیر ناكات، كه پارێزگاری له تیرۆریستان ده‌كه‌ن و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه".
ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ناوه‌ڕاستی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، رێككه‌وتن ئاگربه‌ست له باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت و له ماوه‌ی 120 كاتژمێردا ئه‌مه‌ریكا، سه‌رپه‌رشتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) بكات بۆ دووری 32 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا و به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر