لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌مواری ده‌ستووری عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی عێراق داوای لە بەشێکی زۆری پسپۆرە جیاوازەکان کردوە، ئەندامیان بۆ هەمواركردنه‌وه‌ی دەستووری عێراق هەبێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و داوایه لە هەرێمی کوردستان نەکراوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هەرێمی کوردستانیش لێژنەیەکی باڵای بۆ هەمواری دەستوور پێکهێناوە، لایەنە سیاسیەکانیش بۆ هەر گۆرانکاریەکی دەستووری کۆدەبنەوە و بۆچوونی هەرێمی کوردستان دەخەنە روو.
له‌مباره‌شه‌وه جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: دەبێت نوێنەری پسپۆرییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هەبێت، چونكه بەبێ هەرێمی کوردستان و پەرلەمان ئەم دەستوره بە کەموکورتی هەموار دەکرێتەوە و کێشەکانيشى زیاتر دەبن.
له‌كاتێكیشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵای بۆ هەمواری دەستوور پێکهێناوە، ئەو لێژنەیە لایەنە سیاسیەکانیش پەسەندیان کردوە, وه‌ك ئازاد كوره‌چی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی میلله‌ت ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، کاری لێژنەکە پاڵپشتی و گفتوگۆ دەبێت بۆ هەر گۆرانکاری و گفتوگۆیەکی یاسايی، کە لە هه‌موارى دەستووردا دەکرێت, لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەکانیش بۆ هەر گۆرانکاریەك لە دەستوور کۆدەبنەوە و بە یەك دەنگ بڕیار دەدەن.
H.B