ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌وروپا نوێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌وروپا له باره‌ی پرسی په‌نابه‌ران دووباره ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا به ته‌نها ناتوانێت ئه‌و باره قورسه هه‌ڵبگرێت.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له باره‌ی پرسی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌ی توركيا ده‌ستيكه‌وتووه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌بووه كه به‌ڵێنیان داوه، 3 ملیار یۆرۆ بده‌ن، بۆ 2015یش هه‌مان بڕه پاره سه‌رف بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها 3 ملیار یۆرۆیان داوه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه پێمانده‌ڵێن كه به‌مزووانه پاره‌كه سه‌رف ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن: "ئێستا پێویسته هاوكاری ئه‌وانه بكه‌ین كه له ترسی به‌رمیلی ته‌قه‌مه‌نی شوێنی خۆیان جێهێشتووه".
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ڵێت: "ئێستاش ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین و هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین".
ئ. م