رۆژئاوای كوردستان.. مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان "یاریزانه گه‌وره‌كان" له ئارادایه

K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی "توێژینه‌وه‌كانی جه‌نگ"ـی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری دا، له باره‌ی "ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی ناكۆكی مه‌ترسیداری چه‌كداری له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا"، كه سه‌رده‌كێشێت بۆ "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان یاریزانه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه".
په‌یمانگه‌كه، به یه‌كێك له به‌ئه‌زموونترین په‌یمانگه‌كانی توێژینه‌وه له واشنتن داده‌نرێت. به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له جه‌نه‌راڵه خانه‌نشین كراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا تێیدا ئه‌ندامن.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه راشیگه‌یاندووه، "له ماوه‌ی كورتی داهاتوودا كێبڕكێی نیمچه ئه‌منی نێوان رووسیا، توركیا، ئه‌مه‌ریكا، دیمه‌شق و تاران له باره‌ی هه‌ژموونی مه‌یدانی و سه‌ربازی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا دێته ئاراوه".

په‌یمانگه‌كه ئاشكراشیكردووه، "به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی به دهستگهیشتوون، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(YPG) له هه‌ندێك ناوچه نه‌كشاونه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا ده‌بوایه پاشه‌كشێ بكه‌ن تێیاندا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، " YPG و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگییان به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر دووهێڵ هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و دیمه‌شقدا كارده‌كه‌ن".
له راپۆرتی ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، "پێنتاگۆن به‌شێكی هێزه‌كانی جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی سووریا كردووه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی عێراقدا پاشه‌كشێی پێكردبوون. ئێستا ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری له جموجۆڵدان".
.jpg)
باسی له‌وه‌شكردووه، "رووسیا خوازیاره له باكووره‌وه زیاتر به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی سنووره‌كانی سووریا ده‌سه‌ڵاتی فراوان بكات. له‌گه‌ڵ توركیا و كورده‌كان هه‌ماهه‌نگی هه‌یه. له‌و په‌ڕی خۆرئاواشه‌وه به ته‌نیا گه‌ڕی سه‌ربازی هه‌یه".
په‌یمانگه‌كه پێشبینی كردووه، "ئه‌سته‌مه توركیا رازیبێت به نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا. هه‌وره‌ها رازی نابێت هه‌ردوو وڵات ناوچه‌كانی باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا بۆ مه‌ودایه‌كی درێژ له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن".
په‌یمانگه‌كه پێی وایه "هێشتا هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی، ئه‌گه‌ر چی ره‌مزیش بێت به‌ده‌ستبهێنێت. ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شقیش ده‌یه‌وێت رۆڵێكی هه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌ویش له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له باكووری خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆوه و له نزیك هێزه بڵاوهپێكراوهكانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، گه‌ڕی سه‌ربازی هه‌یه".
له كۆتاییدا، په‌یمانگه‌ی "توێژینه‌وه‌كانی جه‌نگ"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، "شانۆی ئه‌منی له‌سه‌ر رووی زه‌وی له‌و ناوچه‌یه‌دا، هاوشێوه‌ی كێڵگه‌یه‌كی لوغمه و هه‌ر مه‌ترسییه‌كی مه‌به‌ستدار یان بێ مه‌به‌ست بێته ئاراوه، ئه‌گه‌ری پێكدادانی زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانی لێده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌رچاوه: الحرة
ئ.ر