توركیا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه نه‌وتییه‌كانی سووریا هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی توند له‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت، كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هێزه‌كانیان له ناوچه نه‌وتییه‌كانی سووریا ده‌مێننه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی سووریا به‌هۆی بوونی كێڵگه نه‌وتییه‌كانه‌وه‌یه".
چاویشئۆغلۆ گوتیشی: هیچ كه‌سێك مافی به‌سه‌ر داهاته‌كانی سووریاوه نییه.. له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ئێره و ده‌ڵێن: "كار له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ین.. ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
پێشتریش ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا جه‌ختیكرده‌وه، "وێڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاندووه، به‌ڵام نه‌كشاونه‌ته‌وه و ته‌نیا نه‌خشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته گۆڕیوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" دووپاتیكردبووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا هیچ سوودێك له داهاتی ئه‌و كێڵگه نه‌وت و غازانه وه‌رناگرێت، كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندان و راشیگه‌یاندبوو، داهاتی ئه‌و كێڵگانه ده‌چێته به‌رده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده".
H.B