راپۆرتێكی فۆرین پۆلیسی پلانی ئه‌ردۆغان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
هه‌فته‌نامه‌ی "فۆرین پۆلیسی" له راپۆرتێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، پلانه‌كانی توركیا له سووریا، به‌شێكن له هه‌وڵه درێژخایه‌نه‌كانیان بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی دیمۆگرافی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه سه‌ره‌تای داڕشتنی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئیدانه‌كردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستا" له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌و پلانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، كه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی سیاسه‌تی به‌زۆر راگواستن و نیشته‌جێكردنی ملیۆنێك تا 2 ملیۆن له‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووریا كه ئێستا له توركیا ده‌ژین، له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا، دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت".
راپۆرته‌كه دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ئه‌ردۆغان ده‌گرن به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه "ئاندازیاری دیموگرافی" وه‌ك سیاسه‌تێك بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی ره‌سه‌ن به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌زۆر كۆچپێكردن و پاكتاوی نه‌ژادی بۆ دانیشتوانی ره‌سه‌نی كورد له‌و ناوچانه، به پاساوی شه‌ڕی دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به تیرۆر ناوده‌برێن. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان به‌رووی په‌نابه‌راندا له ئه‌وروپا ده‌كات".
فۆرین پۆلیسی له راپۆرته‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌وڵه‌كانی ئێستای ئه‌ردۆغان درێژكراوه‌ی مێژوویه‌كی دروور و درێژه له كۆچپێكردنی به‌زۆری ئه‌و دانیشتوانانه‌ی كه كاتی خۆی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیش له به‌رامبه‌ریان په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌تی ده‌كرد و تا ئێستاش ناتوانرێت شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بسڕدرێته‌وه".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و گۆڤاره نموونه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه "كاتی خۆی له سه‌رده‌می ئیمپارتۆریه‌تی عوسمانی دانیشتوانی ئه‌نادۆڵی مێژوویی له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م گوازرانه‌وه بۆ به‌ڵكان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بچه‌سپێنن. هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی په‌نابه‌رانی موسڵمانان له پاكتاوكردنی نه‌ژادی و ئه‌و دادگاییكردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی له به‌ڵكان، قه‌وقاز و كریمیا په‌یڕه‌و ده‌كرد".
H.B