پێنتاگۆن: شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی ده‌ناسین و ئه‌ویش راو ده‌نێین
K24- هه‌ولێر:
مارك مێلی، سوپاسالاری سوپای ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، شوێنگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی كوژراوی داعش لای سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كه‌سێكی زۆر ناسراوه و به وردی چاودێری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رفه‌تێكدا بیكوژن.
مێلی له لێدوانێكدا رئيس هيئة الأركان الأمريكية، مارك ميلي بۆ كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی" رایگه‌یاند، "به شێوه‌یه‌كی گشتی كوشتنی به‌غدادی كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌هێز و رووخێنه‌ری له رێكخراوی داعش كردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌ویان به كه‌سێكی دیكه گۆڕییه‌وه، كه زانیاری زۆریان له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه. له چه‌ند رۆژ یان هه‌فته یاخۆد مانگی داهاتوودا، به وردی چاودێری ده‌كه‌ین، ئایا ده‌توانێت رێكخراوه‌كه‌ی یه‌كبخاته‌وه، هه‌ر كاتێكیش ده‌رفه‌ت هاته پێش رێككاری خۆمان له دژی ده‌گرینه به‌ر و ده‌ست به راوكردنی ده‌كه‌ین".
دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له باكووری سووریا، رێكخراوی داعش دیاریكردنی ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی ئهلقهرشییان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاند.
دواتریش له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، ناسنامه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێی داعش لای ئێمه ئاشكرایه.
H.B