ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌داته فه‌ره‌نسا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، "هایكۆ ماس"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هۆشداری دایه فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به "له‌باربردنی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ".
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌و قسانه هات، كه "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به گۆڤاری "زه ئیكۆنۆمیست"ـی وتبوون له باره‌ی "ناتۆ"وه. تێیاندا باسی له‌وه كردبوو، "ناتۆ" ناتوانێت له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سایه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ"دا پێشبینی بكات. هه‌روه‌ها گومانی خۆی له باره‌ی كارایی "ناتۆ" له به‌ده‌مه‌وه هاتنی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ربڕی بوو.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ"، رۆژی (4ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019) له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به داهاتووی رێكخراوه‌كه بخرێنه به‌ر باس.
"هایكۆ ماس"، له ستوونێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه له گۆڤاری "دێر شبیگڵ" بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، "هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر كار بۆ له‌باربردنی ناتۆ بكرێت. به بێ ئه‌مه‌ریكا، نه ئه‌ڵمانیا و نه ئه‌وروپا ناتوانن چالاكانه خۆیان بپارێزن".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه پشتیوانی داوای "ماكرۆن"یشی كرد، بۆ پته‌وتركردنی توانای به‌رگری ئه‌وروپا. گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا به چڕی و به وردی كار له بواری سیاسه‌تی ئه‌منی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڵێ ئێمه ئه‌وروپایه‌كی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌روه‌ریمان ده‌وێت، به‌ڵام پێویستمان به چوارچێوه‌ی ناتۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه. نامانه‌وێت به‌هێزی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببێته جێگره‌وه‌ی ناتۆ".
داواشیكرد، "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌وروپا درووست بكرێت، به‌ریتانیش بكرێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ڕ