خاوه‌نكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمێكی رووسیا یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان واژوو كرد
K24 – هه‌ولێر:
یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان لێکتێگەیشتنێكیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی ستاڤ ره‌پۆلی رووسیا واژوو كرد.
رۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه شاندێكی یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان گەیشتنە شاری مۆسکۆ و ئەمڕۆش لە ھەرێمی ستاڤ رەپۆلی روسیا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمەکە ئەنجامدا و پاشانیش لێكتێگه‌یشتنێكیان بۆ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان واژوو كرد.
پێشتر شوان حەمید باتاسی، سەرۆکی یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان به کوردستان24ی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی یەکێتی خاوەنکارانی ستاڤ ره‌پۆلی رووسیا، سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.