ناتانیاهو به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی "بۆمبه چێنراوه‌كه" راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/11/2019، بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه راكه‌یاند و گووتی: "من ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی كوشتنی به‌ها ئه‌بو عه‌تا ده‌ربڕیووه و به فه‌رمانی من كوژراوه".
له‌وباره‌یه‌وه ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو ئه‌بو عه‌تا، كه سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخستنی جیهادی ئیسلامییه له كه‌رتی غه‌زه، كوژراوه. ئه‌بو عه‌تا به‌رپرسی كرده تیرۆریستییه‌كان و مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان بووه بۆ ئیسرائیل له چه‌ند مانگی رابردوودا و ده‌یویست كرده‌ی تیرۆریستی خێرای دیكه ئه‌نجام بدات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، سوپاسالاری گشتی سوپای به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگای شاباك (Shin Bet) فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان داوه و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و وه‌زیری به‌رگری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه پاش ئه‌وه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری سیاسه‌ت و ئاسایش و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئیسرائیل، ئه‌بو عه‌تا و ژنه‌كه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی شوجاعیه له رۆژهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌زه كراونه‌ته ئامانج. له‌و هێرشه‌دا خۆی و هاوژینه‌كه‌ی كوژراون و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌بو عه‌تا زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجامداوه و هه‌میشه وه‌ك بۆمبێكی چێنراو بووه.
لقد نفذ #بهاء_أبو_العطا عمليًا معظم نشاطات #الجهاد_الاسلامي في قطاع #غزة وكان بمثابة قنبلة موقوتة. لقد قاد أبو العطا وتورط بشكل مباشر في العمليات ومحاولات استهداف مواطني إسرائيل وجنود جيش الدفاع بطرق مختلفة ومن بينها إطلاق قذائف صاروخية وعمليات قنص وإطلاق طائرات مسيرة وغيرها. pic.twitter.com/vB3SVw2RJU
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) November 12, 2019
#صور من منزل الشهيد القيادي في حركة الجهاد الإسلامي بهاء أبو العطا pic.twitter.com/3SErm2OzIv
— || #غزة الآن || (@GazaNow) November 12, 2019