كریستیانۆ لێدوانه‌كه‌ی ماوریزیۆ ساری به درۆخسته‌وه
پۆرتوگال ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رامبه‌ر لیتوانیا ده‌ستپێكرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتۆس لیدوانه‌كه‌ی ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری به‌درۆخسته‌وه كه رایگه‌یاندبوو ئازاری ماسولكه‌یی هه‌یه و كریس به‌بێ كێشه مه‌شق و راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئه‌نجامدا.
پۆرتوگال له هه‌فته‌ی فیفا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لیتوانیا ده‌ستپێكرد، كه‌وا بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به یۆرۆی 2020 رووبه‌ڕوو ببنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به ئاماده‌بوون و به‌شداریكردنی له راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله‌كه‌ی ئه‌وروپا ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری به‌درۆخسته‌وه، كه ئه‌م راهێنه‌ره له دوای یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر میلان رایگه‌یاند رۆناڵدۆ ئازاری ماسولكه‌یی هه‌یه و به‌باشی راهێنانه‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و پازده خوله‌كه‌ی كه رێگه به مێدیاكان درا رووماڵی مه‌شقه‌كانی پورتوگال بكه‌ن كریستیانۆ به‌بێ كێشه راهێنانه‌كانی ئه‌نجامداوه.
گۆنكالۆ پاسینسیای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ده‌ڵێت: ئاماده‌بوونی رۆناڵدۆ له مه‌شقه‌كان به‌ڵگه‌یه كه سه‌ركرده‌كه‌یان بۆ یاریكردن ئاماده‌یه.
گۆنكالۆ پاسینسیا ده‌شڵێت: هه‌روه‌كو بینیتان ئه‌مڕۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئێمه بوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه ئاماده‌یه بۆ یاریكردن، سه‌باره‌ت به دۆخی جه‌سته‌ییش من بڕوانامه‌ی پزیشكیم نییه تا بزانم دۆخی ته‌ندروستی كریستیانۆ چۆنه، هیوادارین كێشه‌ی نه‌بێت، ئێمه بردنه‌وه‌مان ده‌وێت ئه‌م یارییه و یاریی دواتریش به‌رامبه‌ر لۆكسمبورگ بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی خاڵه‌كان ده‌جه‌نگین.
پۆرتوگال له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه، به جیاوازی هه‌شت خاڵ له دوای ئۆكراینای پێشه‌نگ ده‌بینرێت و به جیاوازی خاڵێك له پێش سڕبیای سێیه‌مه، پۆرتوگال ده‌یه‌وێت به‌لایه‌نی كه‌م به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بگاته یۆرۆی 2020.