كاركردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ھەولێر - كۆیە بەردەوامە

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 12 تەواو بێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری ئاوانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پرۆژەكانی سنووری كۆیەی بەسەركردەوەو لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەی دوو سایدی ھەولێر - كۆیە لە ناوەڕاستی مانگی 12 كۆتایی بەكارەكانی دێت.

ھەوڵیشدەدەن پرۆژەی تونێلی ھەیبەست سوڵتان كە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانە تەواوبكەن.