سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی درووستكردنی "نیمچه ده‌وڵه‌تێك" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی درووستكردنی نیمچه ده‌وڵه‌تێك له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا وه‌ڵامی كوردستان 24 ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌مه‌ریكی هیچ پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه.
سیناتۆر، تۆد یۆنگ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 دەربارەی لێدوانەکەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کە گوتبووی، ئەمەریکا دەیەوێت نیمچە ده‌وڵه‌تێك لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا درووست بکات، رایگه‌یاند: "رووسیا پڕوپاگەندە دەکات و ئەو قسه‌یه راست نییە و ئەمەریکا نایەوێت لە و ناوچەیە نیمچە ده‌وڵه‌ت درووست بکات، بەڵکو تەنها ئامانجمان لەوێ سەقامگیریی و پاراستنی ژیانی خەڵکەکەیە".
پێشتر رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا به نیازه ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له باكوور خۆرهه‌ڵاتی سووریا درووست بكات و "نیمچه ده‌وڵه‌تێك"ـی لێ دابمه‌زرێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ"، رۆژی سێشه‌ممه (12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) له كۆڕبه‌ندی "ئاشتی" له پاریس وتارێكی پێشكه‌شكرد. تێیدا گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كه‌نداو ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنانی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، بۆ دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی ناوچه‌یی، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) ببنه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی و نیازی خۆیانیان نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست بگرن به‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌كه‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا "رێگری" له هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، به‌شداری بكه‌ن له پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه و حكومه‌تی سووریا لایه‌نگری ئه‌وه‌ین هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجێك؛ تا بتوانرێت ژێرخانی ئابووری سووریا بنیاتبنرێته‌وه. هه‌روه‌ها كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكرێت. سه‌ره‌نجام ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی".