واشنتن: هه‌سه‌ده له نه‌وت بێبه‌ش ناكه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "هاوپه‌یمانه‌كانمان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له كۆنترۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا بێبه‌ش ناكه‌ین".
رۆژی سێشه‌ممه (12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له چوار ساڵی رابردوودا هاوبه‌شه‌كانمان له باڵی مه‌ده‌نی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سه‌ركه‌وتوو بوون له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت. ئه‌و كه‌سانه سه‌رپه‌رشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن. پێشبینی ده‌كه‌ین، ئه‌وان به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان، به بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباریان بكه‌ین.
گوتیشی: رۆڵ و ئه‌ركی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، كه واشنتن ره‌وانه‌ی ناوچه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریایان ده‌كات، ئه‌وه‌یه، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ن، هیچ كه‌سێك نه‌توانێت ده‌ست بۆ ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا به‌رێت.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا ده‌رده‌هێنرێت، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری ناوچه‌كه‌وه بۆ سوودی كۆمه‌ڵگه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هیچ سوودێك له نه‌وتی باكووری سووریا نابینێت و ئه‌و داهاته‌ی له نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به‌كار ده‌هێنرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردبوو، كه ده‌بێت هه‌سه‌ده سوود له نه‌وتی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت بۆ به‌هێزكردنی خۆی و دابینكردنی مووچه و پێداویستی سه‌ربازی.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر