داوای پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی لە عێراق دەکرێت

"خۆپیشاندانەکان مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشیان زیاد کردووە"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

خۆپێشاندانەکانی عێراق بەردەوامییان هەیە بەجۆرێک حکوومەت و کاربەدەستای عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، وەک پەرلەمانتارێک دەڵێت، ئەم دۆخە مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش زیاد دەکات. بەرپرسێکی لایەنە سیاسییەکانیش پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی باڵای سیاسی دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی چاوەڕوان نەکراو، بە تایبەتیش کە ئێستا پلانێک هەیە لە رێگەی گۆڕینی دەستوورەوە دەست بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان بەرن.

جگە لە مەترسی ئەمنی، هەندێک لایەنی سیاسی داواکاری رەوای خۆپێشاندانەکانیان بۆ مەبەستی سیاسی قۆزتووەتەوە و دەیانەوێت مافە دەستوورییەکانی کورد لەباربەرن، لە دژی ئەم پلانەش بەرپرسێكی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشنیارێک دەخاتەڕوو.

خۆپێشاندانەکانی عێراق، ئەگەرچی حکوومەتی ناچارکرد هەنگاوی چاکسازی بنێت، بەڵام زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا و چەند شارێکی دیكەی عێراق لە دەربڕینی ناڕەزایی بەردەوامن و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی دەکەن، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 300 کەس کوژراون و سەرووی 10 هەزاریش بریندارن.

ھ.م