ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئاشكرا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، "مارك ئیسپه‌ر"، رایگه‌یاند، "تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه نه‌دراوه، كه بڕیاره له سووریا بمێننه‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه (13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی ئه‌و پرسه تاوتوێ بكه‌ین".
پێشتر، جه‌نه‌راڵ "مارك میلی"، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، (500 تا 600) سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا جێگیر ده‌كرێن.
رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" رایگه‌یاندبوو، ئه‌ركی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا فراوان ده‌كه‌ن. هه‌وڵده‌ده‌ن پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، (1200) سه‌رباز ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر