دانانی باج هاتنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان کەمکردووە
K24 - چۆمان
دانانی باج له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئێران، وایكردووه رێژه‌یه‌كی كه‌می گه‌شتیاری ئەو وڵاتە بێنه هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هاوكات هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانی هه‌رێم و عێراق له‌لایه‌ن ئێران بووەتە ھۆكار بۆ ئەوەی زۆرترین گه‌شتیار بچنه ئێران و به‌مه‌ش سه‌رما‌یەی زۆر ده‌ستده‌خات.
نۆره‌كانی پشكنین و رێپێدانی په‌ڕینه‌وه له دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پڕن و زۆرینه‌ی هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و كوردن ده‌چنه ئێران، هه‌ندێكیان بۆ گه‌شت و هه‌ندێكیش بۆ سه‌ردانی پزیشك، ھەڵگرتنی ڤیزا و نزمی به‌های توومه‌نیش هۆكارێكی راكێشانی ئه‌وانه.
پێچه‌وانه‌ی هۆڵی چوون گه‌ڕانه‌وه‌ی چۆڵترە، ئه‌وانه‌شی دێن زۆرینه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقن، بۆ هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانیش له لایه‌ن حكوومه‌تی تاران به‌ربه‌ستیان بۆ داندراوه و تێچووی زۆری ده‌وێت، بۆیه كه‌متر دێن.
دوایین ئامار ده‌ریده‌خات ته‌نها له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران مانگانه زیاتر له 90 ھەزار گه‌شتیار كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ شارەكانی ئێران گەشت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ستخستنی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆره بۆ ئەو وڵاتە.
ھ.م