چارهنووسی رێككهوتنی واشنتن و پهكین به نادیاری ماوهتهوه
K24 – ههولێر:
بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ئهمهریكا بۆ "رۆیتەرز" رایگەیاند، "رێککەوتنی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین، ئەگەری هەیە دوا بکەوێت بۆ دوای مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو، ئەوەش بە هۆی بەردەوامی گفتوگۆکان لەبارەی وردەکاری رێککەوتنەکە".
ئەو بەرپرسە ئەمهریکییە گوتیشی: "تاوەکو ئێستا مەترسی هەیە کە رێککەوتنە ئەنجامنهدرێت، بەڵام ئەگەرەکان بە رێککەوتن زیاترن لە ئەگەری رێکنەکەوتن".
هاوکات ئاماژە بەوەشدا، "گوشارەکانی چین بە هەڵگرتنی ئەو پێناسە گومرگییانەی کە واشنتن مانگی ئەیلوولی رابردوو سەپاندبووی، هۆکارە بۆ سستکرنەوەی بەرەو پێشچوونەکان، بەڵام تا ئێستا بابەتەكه لەسەر مێزی دانوستاندنە".
هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمهریکیە باسی لهوهشكرد، چین هەوڵدەدات رێککەوتنە زوو ئەنجامبدرێت، چونکە دەیەوێت دۆخەکە بقۆزێتەوە، بە تایبەت ئهمهریكا لە ژێر گوشاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەیەتی بەهۆی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی لادانی لە دەسەڵات، و هەوڵەکانی بۆ دووبارە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی 2020.