کۆنگرێس حکوومەت دادهخات
K24 – ههولێر:
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا رایگەیاند، کۆنگرێس بە نیازی دەرکردنی یاسایەکە، کە بەشێوەیەکی کاتی تا (20)ـی مانگی داهاتوو حکوومەت دابخات، بۆ ئەوەی تیشکی ئەنجوومەنەکە لەسەر دۆسیەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی وڵاتەکە بێت.
ئەمە دوای کۆبوونەوەکانی "نیتا لۆی" سەرۆکی لێژنەی دەرماڵەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا لەگەڵ هاوتاکەی لە ئەنجوومەنی پیران "ریچار شێلبی" دێت، کە لێکۆڵینەوەیان بۆ دابینکرنی خەرجی حکوومەت بە بەهای (1.4) ترلیۆن دۆلار.
شێلبی گووتی: "ئەگەرەکان لە مەترسی داخرانی حکوومی کەمدەبنەوە ئەگەر پاکێچی پارەدارکردنی ئێستا سبەی پێنجشەممە کۆتایی بێت، و پەیمانیشیدا، کە بەردەوام دەبن بۆ کۆتایی هاتنی کاری لێژنەکان لە هەفتەکانی داهاتوودا".
سەرۆکی لێژنەی دەرماڵەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا گووتی: کۆبوونەوەی زۆر بەرهەمداریان ئەنجامداوە، وەک سەرۆکی لێژنەکان کارەکانمان کردووە، وە بە دڵنیاییەوە ئامانجیان ئەوەیە.