6 فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركران

كوڕ و برایه‌كی راكان جبووریش له‌ناویدان
kurdistan24.net

K24- كه‌ركووك:

لەماوەی ته‌نیا 4 مانگدا، راكان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك بە بڕی زیاتر لە 180 ملیۆن دینار خواردنی لە یەکێك لە چێشتخانەکانی شاری کەرکووك کڕیوە.

دەستەی دەستپاکی دەڵێت: ئەو پاره‌یه‌ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان نێردراوە و دوور لە ڕێنماییەکان خەرجکراون، بۆیە شەش فەرمانبەری دیوانی پارێزگا دەستبەسەركراون، کە کوڕ و برایەکی ڕاکان جبووریشان تێدایە.

دوێنێ دەستەی دەستپاکی عێراق، لە ڕێگەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووکەوە، بەپێی ماددەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی و بە هۆی تێوەگلانیان لە دۆسیه‌ی گەندەڵی، 6 فەرمانبەری دیوانی پارێزگا دەسبەسەرکراون، لەسەر هەمان بابەت خودی ڕاکان جبووریش فەرمانی ده‌ستگیركردنی هەیە و تائێستا دوو جار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە وتەی لێوەرگیراوە.

H.B