هاووڵاتییانی قامشلۆ: ته‌قینه‌وه‌كان نامانترسێنن
K24 - قاميشلو:
بەشێك لە خاوەنكار و دوکاندارەکانی قامیشلو دوای زنجیره تەقینەوەکەی رۆژی سێشه‌ممه، بێ گوێدانه ترس و دڵه‌ڕاوكێ قوڵیان له پاك كردنه‌وه و رێكخسته‌وه‌ی دووكانه‌كانیان هه‌ڵماڵیوه، خاوەنی یەکێك لە کۆنترین پەراوگە فرۆشه‌كانی قامیشلو، کە تەقینەوە لەبەردەم دوکانەکەی ئه‌و روویداوه دەڵێت: "ناترسێین و ترس و دڵه‌ڕاوكێش ناتوانێت خه‌ڵكی له قامیشلۆ وە‌ده‌رنێت".