ئۆكراینا به رێگه‌یه‌كی جیاواز به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكراینا، "ڤلادیمێر زیلینسكی"، ئه‌و یاسایه‌ی واژوو كرد، كه له رێگه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه بداته ده‌وڵه‌ت، بڕی (%10)ـی ئه‌و سامانه‌ی پێده‌درێت، كه به‌و هۆیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت.
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا رایگه‌یاندووه، "ئه‌و یاسایه سیستمێكی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵات ده‌هێنێته ئاراوه".
به گوێره‌ی یاساكه، هه‌ر كه‌سێك زانیاری بداته ده‌وڵه‌ت له باره‌ی دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، له سه‌دا (10)ی ئه‌و داهاته‌ی پێده‌درێت، كه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت و هه‌موو مافێكی یاسایی كه‌سه‌كه‌ش پارێزراو ده‌بێت و ده‌سته‌به‌ری ژیان و سه‌لامه‌تی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت پارێزگاریشی بۆ داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌بێته‌وه.
له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا، "زیلینسكی" به‌ڵێنی دابوو، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وێت رێگه‌ی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بگرێته به‌ر.
یاسا نوێیه‌كه له په‌رله‌مان پێویستی به (226) ده‌نگ هه‌بوو، به‌ڵام به كۆی ده‌نگی (252) په‌رله‌مانتار په‌سند كراوه و بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كاری پێبكرێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر