سانا: سوپای توركیا 20 هه‌زار خێزانی له حه‌سه‌كه ئاواره كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا(سانا)، بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی گونده‌كانی ته‌ل ته‌مر له باكووری خۆرئاوای حه‌سه‌كه و به‌و هۆیه‌وه 20 هه‌زار خێران ئاواره بوون.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به تۆپ و هاوون تۆپبارانی گونده‌كانی عویش، وداودیه، ته‌ل ته‌ویل یان له ده‌وروبه‌ری باكووری خۆرئاوای حه‌سه‌كه كردووه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ماڵی هاووڵاتیان داڕووخاون.
سوپای توركیا له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكرد و هه‌ردوو شارۆچكه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ كانی هاوسنووری توركیای كۆنترۆڵ كرد و به‌و هۆیه‌وه 300 هه‌زار هاووڵاتی كورد و عه‌ره‌ب و سریانی ناوچه‌كه ئاواره بوون.