داهاتووی بازاری نهوت پهیوهسته به نهوتی ئهمهریكاوه
K24 – ههولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی پێشبینی دەکات لە چەند ساڵی داهاتوو نەوتی لیتەیی ئەمهریکا رۆڵی گرنگی هەبێت لە دووبارە رێکخستنەوەی بازاڕی وزە.
ئاژانسەکە لە راپۆرتی ساڵانەیدا بڵاویکردووەتەوە، کە سەرەڕای سستبوونەوەی گەشەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمهریکا بەراورد بە ئاستەکانی پێشووی، بەڵام پێشبینی دەکات وڵاتەکە 85% پشکی هەبێت لە زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2023.
فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسەکە رایگەیاند، گەشەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمهریکا توانای بەرهەمهێنانی وڵاتە نەوتییەکانی دیکە سنووردار دەکات، ئاماژە بەوەدەدات کە ئێستا ئەو وڵاتانەی بۆ ئابوورییەکانیان تەنیا پشتیان بە یەدەگی نەوت و گاز بەستووە، رووبەڕووی مهترسی گەورە دەبنەوە.
هاوکات ئەو ئاژانسە ئاماژە بەوەدەدات، گەشەی خواستی جیهانی بۆ نەوت دوای ساڵی 2025 سست دەبێتەوە، کە هۆکارەکەی گوشارەکانە بۆ پشت بەستن بە وزە نوێبووەکان.