قەبارەی قەرز و رێژەی بێكاری لە عێراق بەرزبووەتەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پلاندانانی عێراق قەبارەی قەرز و رێژەی بێكاری وڵاتەکە بۆ ئەمساڵ ئاشكرادەكات.
عەبدولزەھرە ئەلینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەداوە قەبارەی قەرزی عێراق لە ماوەی 2019دا گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار و رێژەی بێكاریش بۆ زیاتر لە 13% بەرزبووەتەوە.
لە كۆی 115 ملیار دۆلار قەرز، 43 ملیاری دۆلاری قەرزی نێوخۆییە و 72 ملیاریشی قەرزی دەرەكییە، جگە لەوەی كە 41 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی سڕكراو لەسەر وڵاتەكەیە كە بۆ وڵاتانی كەنداو و چەند وڵاتێكی جیھانی دیكە دەگرێتەوە و سوودی نایەتە سەر. ئەوەی كە دەشمێنێتەوە 31 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی ھەیە كە سوودی لەسەرە، جگە لەوەی كە بێكاریش ھەر دێت و روو لە زیادبوون دەكات.
ئاماژەیبەوەشداوە، ئەو قەرزانە ھەرچەند قەبارەیان گەورە بێت ئەوەنە كاریگەری نەرێنی لەسەر نەوەی داھاتوو دەبێت و پێویستە لەسەر وڵات پابەندبوونی خۆی بەرامبەر بە دانەوەی قەرزەكان پشانبدات.
ھ.م