رووسیا پشکی دۆلاری ئەمریکی لە سندووقی سەرمایە کەمدەکاتەوە

بۆ وەبەرهێنان لە دراوە بیانییەکانی دیکە

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دارایی رووسیا "ڤلادیمیر کۆلیتچیڤ" رایەگیاند، وڵاتەکەی پشکی دۆلاری ئەمه‌ریکی لە سندووقی سەروەری نیشتمانی کەمدەکاتەوە، لە توێژینەوەدایە بۆ وەبەرهێنان لە دراوە بیانییەکانی دیکە، لە ناویشیدا یوانی چینی.

کۆلیتچیڤ لە جەختی لەوەکردەوە، رووسیا پابەندە بە هەمەجۆرکردنی دراوی بیانی لە سندووقەکەی تا ساڵی 2020.

هاوکات ئاماژەی بەوەدا، کە ئامانج لەو هەنگاوە، پارێزگارییە لە یەدەگی رووسیا لە مەترسییە دەرەکییەکان، بەڵام بە وردی ئاماژەی بە قەبارەی پشکی دۆلاری ئەمه‌ریکی نەدا کە لە سندووقی سەرمایەی نیشتمانی کەمیدەکاتەوە.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی ئاژانسی "رۆیتەرز" کە پشکی بە داتاکانی وەزارەتی دارایی رووسیا بەستووە، دراوی ئەمه‌ریکی 36% سندووقی سەرمایەی نیشتمانی پێکدەهێنێت، کە ئەوەش دەکاتە نزیکە 124.5 ملیار دۆلار تا کۆتاییەکانی مانگی رابردوو.

وەزیری دارایی رووسیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی مۆسکۆ بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، "مەترسییە جیۆسیاسییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوە ئەو رێوشوێنە بۆ سندووقی سەرمایەی وڵاتەکە بگرنە بەر".

هاوکات گووتیشی: "پشکی دۆلار کەمتر دەبێتەوە، توێژینەوە دەکەین بۆ دراوی دیکە لەوانەش یوانی چینی".