ستۆلتنبرگ: وڵاتانی ناتۆ له باره‌ی باكووری سووریا ناكۆكن

K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، "ینس ستۆلتنبرگ"، رایگه‌یاند، "هێشتا ناكۆكی نێوان وڵاتانی ناتۆ له باره‌ی ره‌وشی باكووری سووریا به‌رده‌وامه".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی "ناتۆ"، "ستۆلتنبرگ"، گوتی: "ره‌وشی باكووری سووریا هێشتا نائارام و ئاڵۆزه. ئاشكرایه، له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كاتێك باسی ئه‌و پرسه ده‌كرێت، ناكۆكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له هه‌مانكاتدا، ئێمه هاوده‌نگین له باره‌ی پێویستیی پارێزگاریكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له به‌رامبه‌ر دوژمنه هاوبه‌شه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنراوون".
روونیشیكرده‌وه، "ناتۆ پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی چاره‌سه‌رێكی سیاسی جێگر".
ئاماژه‌شی دا، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناتۆ، "ئیدانه"ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیایان بۆ سه‌ر باكووری سووریا كردووه. به‌و پێیه‌ی هێرشه‌كه دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)یه و ئه‌و هێزه‌ش "گرنگترین هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش"ـه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ڕ