ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته میسر
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، "مارك ئیسپه‌ر" و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "مایك پۆمپیۆ"، هۆشداریان داوه‌ته "میسر"، فڕۆكه‌ی "سو35"ـی رووسی نه‌كڕێت.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان داوه‌ته میسر، كه گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی كڕینی چه‌كی رووسی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی داهاتووی میسر و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له بواری به‌رگریدا. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی میسری ده‌كات.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، "ئه‌گه‌ر میسر فڕۆكه‌ی رووسی بكڕێت، رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه".
ئه‌مه‌ریكا یاسایه‌كی تایبه‌تی ده‌ركردووه، له رێگه‌یه‌وه سزای هه‌ر وڵاتێكی هاوپه‌یمانی ده‌دات، كه بیه‌وێت چه‌كی رووسی بكڕێت.
ئه‌م هۆشدارییه دوای ئه‌وه هات، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، وه‌زیری به‌رگری رووسیا، "سێرگی شویگۆ"، سه‌ردانی "قاهیره"ی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر، "عه‌بدولفه‌تاح سیسی" كۆبوه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر