"هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌كرێت"
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان كراوه و له ئێستادا تیمێكی پۆلیس رۆژانه پاسه‌وانی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی سكاڵایه‌كی له پۆلیسی شاری میلانۆ تۆمار كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو لێكراوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه كۆنتی ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه پێیگه‌یشتووه و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه پێشانی پۆلیسی داوه كه تێیدا له نامه‌كه‌دا وێنه‌ی فیشه‌كێكی تێدایه.
بنكه‌ی پۆلیسی شاری میلانۆ راسته‌وخۆ تیمێكی پۆلیسی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی كۆنتی جێگیر بن، جیا له‌وه‌ش رۆژانه پاسه‌وانی كۆنتی بكه‌ن له كاتی سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شقه‌كانی ئینته‌ر میلان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه پۆلیس پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له كۆنتی كراوه جدی و راست نییه ته‌نیا بۆ گاڵته‌كردن و بێزاركردنی كۆنتی بووه، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ڕه‌نگه ئه‌و كاره له لایه‌ن هانده‌رێكی ئه‌یسی میلان یان یوڤێنتۆس كرا بێت.