ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا: یه‌كپارچه‌یی سووریامان ده‌وێت

K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی "خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای له دیمه‌شق كرد، "زمانی گفتوگۆی باش بكات" و ره‌تیشیكرده‌وه، "هیچ نیازێكیان هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی سووریا".
له به‌یاننامه‌ی "ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا"دا هاتووه: "پێكهاته‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، هیچ كاتێك ئامانجیان دابه‌شكردنی خاكی سووریا نه‌بووه. ئه‌و وته و تۆمه‌تانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، راست نین و دوورن له واقیعه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمه رێگه‌مان گرت له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌دران بۆ دابه‌شكردنی سووریا. ماوه‌ی (8) ساڵه ئێمه شه‌ڕی هێزه داگیركاره‌كان و میلیشیاكانی داعش و به‌ره‌ی نووسره ده‌كه‌ین. ئامانجیشمان پاراستنی خاك و یه‌كپارچه‌یی سووریا بووه. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش شانازی هه‌موو گه‌لی سووریایه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه: "هه‌روه‌ك چۆن ئێمه هیچ نیازێكمان بۆ دابه‌شكردنی سووریا نییه، پێویسته هه‌مووانیش دوور بكه‌ونه‌وه له‌وه‌ی بیانه‌وێت سووریا بگێڕنه‌وه بۆ هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا. باشترین رێگه ئه‌وه‌یه یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و گوتاری چاره‌سه‌ر پێشبخه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، "ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری بڕیاری داوه تا دواین چركه سات به‌رگری له خاك و شكۆمه‌ندی خۆی بكات. هه‌رچه‌ند قوربانیدانی پێویست بێت ئه‌وان ئاماده‌ن".
ئه‌وه‌شی دووپاتكردووه‌ته‌وه، "ره‌وشی سووریا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارام نابێت، تا كۆتایی به داگیركاری نه‌هێنرێت و داگیركا‌ر له‌سه‌ر خاكمان ده‌رنه‌چێت".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، ئیداره‌ی "خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا" هێرشیكردووه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" و به كه‌سێكی "فاشی" و "خه‌لیفه‌ی عوسمانی" ناوی بردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت میلیشیاكان و پاشماوه‌كانی داعش و به‌ره‌ی نووسره له‌سه‌ر خاكمان نیشته‌جێ بكات و له ژێر چاودێری توركیادا مه‌شق و راهێنانیان پێ بكات".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر