به‌دواداچوونێكی میدیایی: سوپای به‌ریتانیا له عێراق و ئه‌فغانستان تاوانی ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی" و رۆژنامه‌ی "تایمز"ـی به‌ریتانی له به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كه فه‌رمانده‌یی سوپای به‌ریتانیا چاوپۆشی له تێوه‌گلانی سه‌ربازانی به‌ریتانی له تاوانه‌كانی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵ و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له عێراق و ئه‌فغانستان كردووه.
به‌دواداچوونه‌كه نزیكه‌ی "یه‌ك" ساڵی پێچووه و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و دوو ده‌زگایه له‌گه‌ڵ (11) لێكۆڵه‌ری پێشووی سه‌ربازی به‌ریتانیا به‌دواداچوونیان كردووه. بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئاماژه‌ی جێی نیگه‌رانی هه‌ن. به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی هه‌وڵیان داوه په‌رده به رووی ئه‌و جۆره پێشێلكاریانه دابده‌ن.
"تایمز" به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، ئه‌ندامانی "هێزی ئاسمانی تایبه‌تی به‌ریتانیا" ناسراو به (SAS) و كه‌تیبه‌ی "بلاك ۆچی" سكوتله‌ندی تاوانی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه و سوكایه‌تییان به ره‌چه‌ڵه‌كی هاووڵاتیانی ده‌ستگیركراو ئه‌نجام داوه. ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌شیان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌فسه‌رێكی باڵا درووست كردووه.
له‌و تاوانانه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ كردوون ئه‌مانه بوون:
1- كوشتنی سێ منداڵ و گه‌نجێك له ناو ماڵی خۆیاندا له ئه‌فغانستان. رووداوه‌كه له ئۆكتۆبه‌ری (2012) روویداوه. سه‌ربازانی (SAS) ئه‌نجامیان داوه. فیشه‌كیان به سه‌ری منداڵه‌كانه‌وه ناوه. دواتریش هیچ رێككارێكی یاسایی و سه‌ربازی دژی ئه‌و تاوانبارانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
2- ده‌ستدرێژی فراوانی سه‌ربازانی به‌ریتانیا له سه‌ربازگه‌ی "كامپ ستیڤن" له شاری "به‌سره"ی باشووری عێراق، بۆ سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كان. لانیكه‌م دوو زیندانیكراوی عێراقی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه‌ش له هاوینی (2003)دا بووه.
3- كوشتنی ئه‌فسه‌ری عێراقی "رائید ئه‌لموسه‌وی" به فیشه‌كی سه‌ربازێكی به‌ریتانی له مانگی ئابی (2003)دا، ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای به‌ریتانیا رووداوه‌كه‌ی په‌رده‌پۆش كردووه. لۆمه‌ی قوربانییه‌كه‌ی كردبوو، گوایه سه‌ربازێكی "ئیستغلال" كردووه. دوای چه‌ند ساڵێك سه‌ربازه‌كه دانی به‌وه‌دا نا، ته‌واوی دانپێدانانی پێشووی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵبه‌ستراو بووه و هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ش نه‌بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه. راشیگه‌یاندووه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ست نین بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له باره‌ی ئه‌و دۆسیانه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر