سه‌فین دزه‌یی: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئیداره‌یه‌كی ته‌ندرووستی به‌ڕێوه‌نه‌برد
K24 – واشنتن:
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "سه‌فین دزه‌یی"، له میانی وته‌یه‌كدا كه له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شیكرد، ره‌خنه‌ی له ئیداره‌ی "خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا" گرت و رایگه‌یاند، "ئیداره‌یه‌كی ته‌ندرووستیان به‌ڕێوه‌نه‌برد".
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: "سه‌رۆك بارزانی زۆر هه‌وڵی دا كه له رۆژئاوای كوردستان یه‌كڕیزی درووست ببێت، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ئیداره‌یه‌كی ته‌ندرووستی به‌ڕێوه‌نه‌برد و پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نه‌بوو".
گوتیشی: "تا ئێستا (16) هه‌زار و (200) هاووڵاتی له رۆژئاوای كوردستانه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه و ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌رده‌وام بێت پێشبینی ده‌كرێت (200) هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببن".
له باره‌ی ره‌وشی عێراقیشه‌وه، سه‌فین دزه‌یی گوتی: "سەرۆك وەزیرانی ئێستا لە مالکی و ئەوانی دیکە زۆر باشتر بووە و رەوا نیە شکستی خەڵکی دیکە لەسەر ئەو بکرێتە ماڵ".
گوتیشی: "پێویسته حكومەتی ناوەندی کار بکات بۆ ئەوەی بزانرێ کێن بە قەناس خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج".