ئه‌ڵمانیا داوای سیستمێكی نوێی په‌نابه‌ریی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌دات، سیستمێكی نوێ بۆ كۆچه‌ران و مافی په‌نابه‌رێتی دابڕێژرێت و رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران توندتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر رێگا له كۆچی نایاسایی بۆ ئه‌وروپا بگیردرێت.
هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه، نه‌هامه‌تی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا به‌ره‌و زیادبوون چووه، چونكه هێشتا وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی دا‌به‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌سه‌ر وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه‌دا نه‌داوه و 27 ده‌وڵه‌تی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا له رێككه‌وتنی تایبه‌ت به كۆچ و په‌نابه‌ران له لوتكه‌كه‌یاندا شكستیانهێنا.
ته‌نها 5 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران كردووه، ئه‌وانیش ماڵتا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و بریتانیان، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له كه‌شتییه‌كانی رزگاركردنی په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا بخرێنه‌وه‌گه‌ڕ، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ راگیران، به‌ڵام هێشتا ئۆستریا "نه‌مسا" ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌داوه.