فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ په‌رله‌مانتارێك ده‌رچوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/11/2019، داگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له به‌غدا كه تایبه‌تمه‌نده به پرسه‌كانی ده‌ستپاكی، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ته‌لال زه‌وبه‌عی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، رێگه‌ی گه‌شتكردن له‌و په‌رله‌مانتاره گیراوه و ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ، تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی ده‌ستپاكی، فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌ركردووه و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و دارایی ناوبراودا ده‌گیرێت.
فه‌رمانه‌كه‌ش به‌گوێره‌ی ماده‌ی 308 له یاسای سزاكان بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌رچووه كه له خولی پێشوویشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه.