كاتانیچ وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی راهێنه‌ری به‌حرێن ده‌داته‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای بردنه‌وه گرنگه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران سبه‌ی هه‌ر له ئوردن میوانداریی به‌حرێن ده‌كات، عێراق به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه به جیاوازی پێنج خاڵ پێش ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، به‌حرێنیش ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له عێراق خۆی بگه‌یه‌نێته پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، راهێنه‌رانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش باس له گرنگی ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن.
بۆ دووه‌مجار هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كانی له پاڵاوتنی هاوبه‌شی گه‌یشتن به جامی ئاسیا و مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌مان له ئوردن ده‌كات كه به یاریگه‌ی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌راست و باشوور ئابڵوقه‌ی وه‌رزشی خراوه‌ته‌وه سه‌ر یاریگه‌كانی عێراق و بڕیاردرا یارییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه بگوازرێنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به به‌هیوای به‌رده‌وامیدان به زنجیره سه‌ركه‌وتنه‌كانی له پاڵاوتنه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی رووبه‌رووی به‌حرێن ده‌بێته‌وه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و گرنگیان به‌رامبه‌ر ئێران تۆمار كرد و پارێزگاریان له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد، به بردنه‌وه‌ش له‌م یارییه عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م به پێنج خاڵ پێش به‌حرێنی دووه‌م ده‌كه‌وێت.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چی ده‌ڵێت؟
سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌م یارییه به قورس‌تر له هی ئێران وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ ئێمه هیچ یاریزانێكی پێكراومان نییه.
كاتانیچ زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌م یارییه‌مان زۆر سه‌خته به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین، له پێكهاته‌كه‌مان ته‌نیا عه‌لی عه‌دنان به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی ناتوانێت یاریی بكات، بێگومان نه‌بوونی ئه‌م یاریزانه كاریگه‌ری له‌سه‌رمان ده‌بێت.
كاتانیچ گوتیشی: ئامانجمان بردنه‌وه‌یه چونكه ده‌توانین پێگه‌ی خۆمان له پێشه‌نگ به‌هێزتر بكه‌ین، یاریی ئێران بووه رابردوو، ئێستا ته‌نیا یاریی به‌حرێن بۆ ئێمه گرنگه، ئاماده‌بوونی هانده‌ران واده‌كات تیپی به‌رامبه‌ر فشاری له‌سه‌ر دروست بێت، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م ئارام بن و به درێژایی 90 خولهك هانی یاریزانه‌كان بده‌ن.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوه بلیتی یارییه‌كه به خۆڕایی بداته هانده‌ران و ببنه پاڵپشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن، راهێنه‌ری به‌حرێنیش ده‌ڵێت عێراق له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه زۆترین پاڵپشتی ده‌كرێت.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن هه‌ڕه‌شه ده‌كات
هیلیو سوزای راهێنه‌ری به‌حرێن له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌و یارییه به‌هه‌موو هێزه‌وه ده‌جه‌نگن، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین و بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنین، ئامانجمان كۆكردنه‌وه‌ی زۆترین خاڵه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناخی داهاتوو، یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر عێراق زۆر گرنگه، ئه‌وان له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌یان ده‌كرێت، یه‌كسان بوونمان به‌رامبه‌ر هۆنك كۆنگ ئه‌نجامێكی باش نه‌بوو، پێموایه ئێستا عێراق باشتره، چونكه ئه‌وان له پێشه‌نگن، هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كۆتایی رۆژئاوایی ئاسیا به‌رامبه‌ر عێراق دووباره بكه‌ینه‌وه.
له‌م قۆناخه‌ی پاڵاوتنه‌كان هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ چوار له باشترین دووه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیا و له قۆناخی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانیش به‌رده‌وامی به ململانێی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن.