زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك دیداری "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" رێكده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی، سێشه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) "زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك" كاره‌كانی دیداری "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌ستپێبكات. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك ده‌بێت له قسه‌كه‌رانی دیداره‌كه. هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به وتارێك به‌شداری ده‌كات. له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شاره‌زای كاروباری سیاسی و ئاسایش به‌شدار ده‌بن. راسته‌وخۆ كوردستان24 رووماڵی پرۆگرام و چالاكییه‌كانی ده‌كات.
له یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، سبه‌ی كاتژمێر (09:15 – 10:15) هه‌ریه‌ك له (قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، فه‌وزی حه‌یری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا)، له پانێلێكدا باس له "په‌یوه‌ندی نێوان حكومڕانی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" ده‌كه‌ن. دواتر چوار "وێرك شۆپ" رێكده‌خرێن.
له رۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌دا، چوارشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن. له‌وانه له ده‌ستپێكی كاره‌كاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر دوو پانێل به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له پانێلی یه‌كه‌مدا، كه كاتژمێر (09:50 – 11:15)ـی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌خایه‌نێت، له ژێر ناونیشانی "هه‌ولێر و به‌غداد: به‌ره‌وپێشچوون"، هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سایه‌تییانه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بن:
- مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
- به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
- رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی پانێله‌كه ده‌بن.
پانێلی دووه‌میش كاتژمێر (11:15 – 12:45) له ژێر ناونیشانی "داهاتووی عێراق" به به‌شداری ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ئه‌مانه‌ن:
- د. محمد رازی، راوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم.
- د. كین پۆڵاك، له ئه‌نستیتوی ئه‌مه‌ریكی.
- د. عوسمان سێرت، له ئه‌نستیتوی ئه‌نكارا.
- د. ئێرینا زیاگێلسكا، له ئه‌نستیتوی ئابووری جیهانی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ.
- د. محه‌مه‌د عه‌لی شایانی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران
دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، كاتژمێر (02:00 تا 03:00) گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ده‌بێت.
پانێلی چواره‌می رۆژی دووه‌می دیداره‌كه له ژێر ناونیشانی "پاراستنی ئاشتی" ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی پانێله‌كه ساز ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش:
- د. لیندا رۆینسن.
- د. كارین یۆنگ، له ئه‌نستیۆتی ئه‌مه‌ریكی.
- باڵیۆز رامون بلیكوا، له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
- برایان كاتز، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران.
- گالیب دالای، له دیداری شه‌رق.
هه‌ر له رۆژی دووه‌مدا پێنجه‌م و دواین پانێل به ناونیشانی "رۆڵی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، به به‌شداری ئه‌م قسه‌كه‌رانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
- د. دالیا كایی، له ده‌زگای راند.
- د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دیان له زانكۆی تاران.
- د. دێڤد پۆڵۆك له سه‌نته‌ری واشنتن.
- دارین خه‌لیفه، له گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی.
- كلاریسی پاستۆری، له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
- كوردستان24، سپۆنسه‌ری میدیایی فۆرومه‌كه ده‌كات و سه‌رجه‌م چالاكی و پانێله‌كانی دیداره‌كه راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كات.