خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوان عێراق و ئێرانیان داخست
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌ران له پارێزگای واستی ناوه‌ڕاستی عێراق، ده‌روازه‌ی سنووری زڕباتیه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران داخست.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن میدیا عێراقییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر په‌رژینه‌كان لافیته‌یان هه‌ڵواسیوه و نووسیويانه: "به فه‌رمانی گه‌ل داخراوه".
ده‌روازه‌ی سنووری زرباتیه، ده‌كه‌وێته پارێزگای واستی ناوه‌ڕاستی عێراق، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌شێك له ده‌روازه سنووریه‌كانی باشووری عێراق داخرابوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران خاڵی سنووری زرباتیه‌شیان داخست.
ئ. م