لاڤرۆڤ: له‌گه‌ڵ كورد له‌ گفتوگۆ داین

له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ له‌ گفتوگۆداین

K24 – مۆسكۆ:

وەزیری دەرەوەی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 دا رایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌گه‌ڵ كورد و له‌وانه‌ش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ باره‌ی داهاتووی سووریا له‌ گفتوگۆ دایه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ گوتیشی: ئێمە بڕوامان بە مافی کورد و تەواوی پێكهاته‌كانی سووریا هەیە. مافی کورد لە رێگەی دیمەشقەوە دیاری دەکرێت.