به دانانی پێوه‌ری زیره‌ك كۆنتڕۆڵی به فیڕۆدانی كاره‌با ده‌كرێت
K24 - دهۆك:
کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایەگه‌یاند، رێنمایی پێویستیان بە دەست نەگەیشتووە لە بارەی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی به‌هه‌ده‌ردانی کارەبا، ئەمەش وایكردووە بڕێکی زۆر کارەبا بە فیڕۆ بچێت، بەڵام ئێستا لەگەڵ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان رەزامەندیان لە لایەنی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە دەست گەیشتووە بۆ دانانی پێوەری زیرەك کە بەهۆیەوە بڕێکی زۆر کارەبای بەهەدەرچوو دەگەڕێتەوە.