باشترین و خراپترین پاسپۆرته‌كانی جیهان دیاریكرا

K24 - هه‌ولێر:
ریزبه‌ندییه‌كی نوێی باشترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوكراوه‌ته‌وه و پشتی به چه‌ندین ئاماژه و پێنوێن به‌ستووه، ئه‌م جاره‌ش پاسپۆرتی عێراقی له‌ناو خراپترینه‌كانی جیهان و له پله‌ی 149 دایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئێلیكترۆنی "كیو ئێن ئای" ریزبه‌ندییه‌كه پشتی به چه‌ند لایه‌نێك به‌ستووه، وه‌ك قه‌باره‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت، ئاستی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و سیستمی گشتی، سه‌قامگیری و توانای گه‌ڕان و چوونه وڵاتانی دیكه.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه بۆ ساڵی هه‌شته‌م له‌سه‌ر یه‌ك، پاسپۆرتی فه‌ره‌نسی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و له 100 خاڵ، 83.5 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا دێت به 82.8 و دانیمارك به 81.7 و سوید و نه‌رویج به 81.5 و ئایسلاندا به 81.4.له پاش ئه‌وان و له‌ناو ده یهكهمهكهشدا هه‌ر یه‌كه له فینله‌ندا و ئیتالیا و بریتانیا و ئیرله‌ندا و ئیسپانیا هه‌یه.
پاسپۆرتی رووسی له پله‌ی 62 دایه و 42 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له مێژووی پۆلێنكارییهكاندا باشترین ده‌ره‌نجامه بۆ رووسیا و به‌راورد به ساڵی رابردوو 2 پله سه‌ركه‌وتووه.
باشترین پاسپۆرتی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كه‌مینیان ئیماراته و له ئاستی جیهانیش له پله‌ی 42 دایه، پاش ئه‌ویش كوه‌یت له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی دووه‌م و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 70 دایه، به دوای ئه‌وانیشدا وه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی سوڵتاننشینی عومان و قه‌ته‌ر و سعوودیه و تونس و مه‌غریب دێن. هه‌روه‌ها جه‌زائیر و ئوردن و میسر، پاش ئه‌وان عێراق دێت له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا، به‌ڵام پاسپۆرتی عێراقی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 149 دایه و هێشتا ئاستی زۆر خراپه. باشووری سودان له پله‌ی 156 و دوورگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیزیش كۆتا پله‌ی پێبڕاوه.