حكوومه‌ت پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌نێرێته په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو حکوومەت لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە و دواتر پڕۆژەکە دەنێرێتە پەرلەمان. وەزیری ناوخۆش دەڵێت: سەرۆکی حکوومەت لیژنەیەکی باڵای لە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی خۆی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی پێکهێناوە.
له‌م باره‌یه‌وه لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەی چاکسازیی دەستی پێ کردوە. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هەفتەی داهاتوو حکوومەت لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە و دواتر پڕۆژەکە دەنێرێتە پەرلەمان.
سه‌باره‌ت به بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونكردنه‌وه ده‌دات.
له به‌رامبه‌ریشدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: سەرۆکی حکوومەت لیژنەیەکی باڵای لە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی خۆی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی پێک هێناوە و به‌ر له ناردنی بۆ پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەکە پەسەند دەکات.
هاوكات شه‌مۆل ئاشتی، پەرلەمانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی دەڵێت: پشتگیریی پڕۆژەکە دەکەین.
پڕۆژەیاسای چاکسازی لە کابینەی پێشوو نێردایە پەرلەمان، به‌ڵام بەهۆی ململانێی سیاسی، نەتوانرا پەسەند بکرێت، کابینەی نۆیەم لە هەوڵ دایە رێككه‌وتنی سیاسی له نێوان فراكسیۆنه‌كاندا لەسەر بکرێت، حکوومەتيش مەبەستیەتی پڕۆژەکە تێپەرێنرێت.
H.B