ئەرمینیا کونسوڵخانەی خۆی له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
kurdistan24.net

K24- زاخۆ:

باڵێوزی ئەرمینیا لە عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 پشتگیریی و پشتیوانیی حکوومەت و گەلی ئەرمینیا بۆ گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەکات بۆ پاراستنی ژیانی ئەرمه‌نییەکان لە ھەرێمی کوردستان و پێدانی تەواوی ماف و ئازادییەکانیان.

ھراتشیان بولادیان، باڵێوزی ئەرمینیا لە عێراق دەشڵێت: بە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە داھاتوویەکی نزیکدا کونسوڵخانەی گشتیی ئەرمینیا لە ھەولێر دەکەینەوە.

H.B